‌لێدوانی ئیمری پێش یاریەكەی لیڤەرپوڵ

وێستگە سپۆرت-

ئۆنای ئیمری ڕاهێنەری یانەی ڤیاڕیاڵی ئیسپانی پێیوایە ئاستی ئێستای یانەی لیڤەرپووڵ بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو زۆر گەشەی كردووە.

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا پێش یارییەكەیان بەرانبەر لیڤەرپووڵ ڕاهێنەری ڤیاریاڵ سەرەتا وتی: لیڤەرپووڵ دەزانێت ئێمە لە ئەورووپا باش یاریی دەكەین و توانیومانە دوو یانەی گەورە لە چامپیۆنسلیگ دووربخەینەوە و ڕێدز دەزانێت كە ئەوە یاریەكی ئاسان نابێت، لیڤەرپووڵ هەست دەكەن پاڵێوراون بۆ بردنەوە، ئەمە شتێكی ئاسایییە، بەڵام بێگومان ئەوان ڕێزمان لێ دەگرن.

لە بەشێكی دیكەی قسەكانی ئۆنای ئێمری ڕایگەیاند، ئاستی ئێستای لیڤەرپوول باشترە لەو كاتەی لە ساڵی 2019 نازناویان بردەوە، چونكە هەندێك جار جووڵەی سادیۆ مانی بۆ یاریكردن لە دڵی هێرشبەریدا هێزی زیاتری بەو یانەیە دەدات، بەڵام گرنگترین شت كە لیڤەرپووڵ جیادەكاتەوە بەدرێژایی یاریەكە  فشار زۆر بۆ وەرگرتنەوەی تۆپ دەكەن.

لە كۆتایی قسەكانی ئێمری وتی: یانەكەم وەك تیمێكی پێشكەوتوو دەبینم و بە باشترین شێوەش ڕووبەڕووی لیڤەرپوووڵ دەبینەوە، ڕاستە ئەو یانەی پشت بە بەرگری دەبەستێت تووشی ئاستەنگی دەبێت بەڵام بۆ ئەو یارییە ئامادەین، هەروەها بەداخەوە یەریمی پینۆ یارییەكە لەدەست دەدات و جێرارد مۆرینیۆش بە تەواوی ئامادە نییە.


PM:08:26:26/04/2022


ئه‌م بابه‌ته 2428 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌