مێسى له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان به‌رده‌وام ده‌بێت
وێستگە سپۆرت-
کەناڵی تەلەڤزیۆنی (TyC Sports) ئەرجەنتینی ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە، میسی بڕیاری مانەوەی داوە لە یانەی پاریس سانجێرمان و ناگه‌ڕێته‌وه به‌رشه‌لۆنه.
ئه‌و كه‌ناڵه باس له‌وه ده‌كات كه سەرەڕای ئەو دەنگۆیانەی کە باس لە گەڕانەوەی دەکەن بۆ بەرشەلۆنە،بەڵام میسی بە رێزەوە ئامادەیە تەواوی ئەو گرێبەستەی کە لەگەڵ پاریس واژووی کردووە، وەک خۆی جێبەجێی بکات و هیچ ئەگەرێک نیە بگەڕێتەوە بۆ بەرشەلۆنە کە ماوەیەکە باسی لێوەدەکرێت، یان گەڕان بە دوای یانەیەکی نوێ.
میسی تا دوو ساڵ گرێبەستی لەگەڵ پاریس سانجێرمان هەیەو ساڵی 2021 واژووی کردووە، هەروەها ئەگەری نوێکردنەوەشی هەیە بۆ ساڵێکی تر دوای ئەم دوو ساڵە.
AM:10:39:26/04/2022
ئه‌م بابه‌ته 2144
جار خوێنراوه‌ته‌وه