دوورخستنه‌وه‌ى پۆچیتینۆ نزیكه و دوو ڕاهێنه‌ریش پاڵێوراون بۆ جێگه‌كه‌ى
وێستگە سپۆرت-
ئه‌گه‌رى دوورخستنه‌وه‌ى ماوریسیۆ پۆچیتینۆى ڕاهێنه‌رى یانه‌ى پاریس سانجێرمان له ئارادایه و دوو ڕاهێنه‌ریش وه‌كو شوێنگره‌وه ناویان ده‌هێنرێت.
سه‌رچاوه‌كان له وه‌ڵاتى فه‌ڕه‌نسا باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌رپرسانى یانه‌ى پاریس سانجێرمان خوێندنه‌وه بۆ دوورخستنه‌وه‌ى پۆچیتینۆ ده‌كه‌ن له ئه‌ركه‌كه‌ى.
ئه‌و سه‌رچاوانه ئاشكراشى ده‌كات كه هەریەک لە زیدان و ئەنتۆنیۆ کۆنتی دوو کاندیدی بەهێزن بۆ جێگرتنەوەی پۆچەتینهۆ. زیدان لە ئێستادا بێ کارە و کۆنتیش ئامادەیە واز لە پۆستەکەی بهێنێت لەگەڵ تۆتنهام لەپێناو ئەو یانەیەدا.
هۆکارێکی دیکە، ناکۆکی نێوان پۆچەتینهۆ و هاندەرانە پاریسە. تا کار گەیشتە ئەوەی هاندەرانی یانەکە بەشدارنەبوون لە ئاهەنگەکانی بردنەوەی ناسناوی خولی فەڕەنسی و بایکۆتیان کرد بەهۆی ناڕەزاییان لەو راهێنەرە
AM:09:32:26/04/2022
ئه‌م بابه‌ته 3444
جار خوێنراوه‌ته‌وه