‌ڤیدیۆ.. میسڕ به‌ لێدانی‌ یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌ له‌ كۆتدیڤواری‌ برده‌وه‌

وێستگە سپۆرت-

هه‌ڵبژارده‌ی‌ میسڕ گه‌یشته‌ ق‌وناغی‌ چاره‌كی‌ كۆتایی جامی‌ ئه‌فریقیا پاش بردنه‌وه‌ی‌ له‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ كۆتدیڤوار.

له‌ یارییه‌كانی‌ قۆناغای‌ چاره‌كی‌ كۆتایی جامی‌ ئه‌فریقیا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی‌ میسڕ و كۆتدیڤوار به‌یه‌ك گه‌یشتن ، كاتی‌ یاسایی و زیاد كراوی‌ یارییه‌كه‌ بێ گۆڵ كۆتاییهات.

ناچار داوه‌ری‌ یارییه‌كه‌ په‌نای‌ برده‌ به‌ر لێدانه‌ یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌كان و تێیدا میسڕ 5-4 یارییه‌كه‌ی‌ برده‌وه‌ و گه‌یشته‌ چاره‌كی‌ كۆتایی.

له‌ چاره‌كی‌ كۆتایی دا هه‌ڵبژارده‌ی‌ میسڕ ڕووبه‌ڕووی مه‌غریب ده‌بێته‌وه‌.


PM:10:39:26/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 740 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری