مانچسته‌ر سیتى گرێبه‌ستێكى گرنگى یه‌كلایی كرده‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ى مانچسته‌ر سیتى ئینگلیزى له‌گه‌ڵ یانه‌ى ڕیڤهرپلهیتى ئه‌رجه‌نتینى گه‌یشتۆته ڕێكه‌وتن بۆ گواستنه‌وه‌ى جولیان ئه‌لڤارێزى یاریزانى لاوى ئه‌و یانه‌یه.
له‌و باره‌یه‌وه فابریزۆ رۆمانۆی ئیتاڵی و رۆژنامەنووسی بڕواپێکراو لە پۆستێکدا ئاماژەی بەوەدا کە مانچێستەر سیتی کۆتایی هێنا بە گرێبەستی ئەلڤارێزی ئەستێرەی ئەرجەنتینی ئه‌ستێره‌ى لاوى یانه و ریڤەرپلەیت بە بڕی 18 ملیۆن بۆ ماوەی پێنج ساڵ بەڵام تاکوو هاوینی ئەمساڵ لە یانەکەی دەمێنێتەوە بە شێوەی خواستن.
جولیان ئەلڤارێز کە 31 ئەم مانگە تەمەنی دەبێت بە 22 ساڵ لەگەڵ یانەکەی لە کۆی96 یاریی 36 گۆڵى تۆماركردووه و 25 تۆپى یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌ى داوه‌ته هاوڕێكانى.
AM:11:03:26/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 5148
جار خوێنراوهتهوه