‌یۆڤانتۆس گره‌وه‌كه‌ى له‌ هه‌مووان برده‌وه‌ و گرێبه‌ستێكى گه‌وره‌ى یه‌كلاییكرده‌وه‌

وێستگە سپۆرت-


یانەی یۆڤانتۆس گرێبەستکردنی لەگەڵ دوشان ڤلاهۆڤیچی سربی ز هێرشبه‌رى یانەی فیۆرێنتینا یەکلاییکردووەتەوە و گره‌وه‌كه‌ى له‌ هه‌مووان برده‌وه‌.
 

رۆژنامەکانی ئیتاڵیا ئەمڕۆ دووپاتیانکردووەتەوە کە یانەی خانمە پیرەکە گرەوەکەی لە هەمووان بردووەتەوە و سەرکەوتوو بووە لە بەدەستهێنانی تواناکانی هێرشبەرە سربییەکە.

رۆژنامەی لاگازیتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی، لەو بارەیەوە ده‌ڵێت یوڤانتوس مووشەکەکەی بەدەستهێنا و خولی ئیتاڵیا دەهەژێنێت".

ئەو رۆژنامەیە دووپاتیدەکاتەوە کە خانمه‌ پیره‌كه‌ ئەو یاریزانەی بە 67 ملیۆن یۆرۆ لە فیۆرێنتینا کڕیوە، لەگەڵ 8 ملیۆن یۆرۆی دیکەش وەک گۆڕانکاری دانراوە.

بەگوێرەی میدیای ئیتاڵیا، رۆژی شەممە دوشان ڤلاهۆڤیچ دەگاتە شاری تۆرینۆ بۆ ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکییەکان، بەر لەوەی بەفەرمی گرێبەستەکەی واژۆ بکات و دواتریش بە میدیاکان بناسێنرێت.


AM:10:41:26/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 4104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌