ڤیدیۆ.. چێڵسی یاری لوتكه‌ی له تۆتنهام برده‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی چێڵسی به دوو گۆڵی بێ وه‌ڵام شكستی به تۆتنهام هێنا.
له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 23ی خولی ئینگلیزی یانه‌ی چێڵسی له یاریگای ستامفۆرد بریدیج میوانداری یانه‌ی تۆتنهامی كرد، یارییه‌كه 2-0 له سودی چێڵسی كۆتاییهات .
گۆڵه‌كانی چێڵسی حه‌كیم زیاش و تیاگۆ سێلڤا له خوله‌كه‌كانی 47 و 55 تۆماریان كرد.
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی چێڵسی بووه 47 خاڵ و له پله‌ی سێیه‌مدایه و تۆتنهامیش به 36 خاڵ پله‌ی حه‌وته‌می گرتووه
PM:10:08:23/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 2660
جار خوێنراوه‌ته‌وه