پاریس هەواڵێكی خۆشی سەبارەت بە مێسی بڵاو كردەوە
وێستگە سپۆرت-
یانەی پارس سانجێرمانی فەڕەنسی گەڕانەوەی لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەكەی بۆ ڕاهێنانەكان ڕاگەیاند پاش تێپەڕاندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
لە ماوەیەی ڕابردوودا مێسی بەهۆی توشبونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بە تەنها ڕاهێنانەكانی ئەنجام دەدا و لە مەشقە بە كۆمەڵەكان دووركەوتبۆوە.
لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا یانەی پاریس سانجێرمان گەڕانەوەی ئەو ئەستێرە ئەرجەنتینییەی بۆ ڕاهێنانە بە كۆمەڵەكانی یانەكەی ڕاگەیاند و گرتە ڤیدیۆیەكی ئەو یاریزانەی لە پەڕەی فەرمی یانەكە لە تویتەر بڵاوكردۆتەوە.
ئامادەكارییەكانی یانەی پاریس سانجێرمان بۆ یارییەكەی ڕیمس لە خولی فەڕەنسی كە بڕیارە یەكشەممەی داهاتوو یارییەكە ئەنجام بدرێت و چاوەرێش دەكرێت مێسی لوە یارییەدا بە شێوەیەكی سەرەكی یاری بكات .
PM:11:06:18/01/2022
ئهم بابهته 2428
جار خوێنراوهتهوه