بەرشەلۆنە چاوی لە یاریزانێكی چێڵسییە
وێستگە سپۆرت-
یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ سیزار ئیزبیلكویتای بەرگریكاری چێڵسی واژوو بكات.
رۆژنامەی زە ئەتلەتیكی ئەمریكی ئاشكرایدەكات كە بەرشەلۆنە ئارەزویەكی زۆری بۆ بەدەستهێنانی تواناكانی ئەزبیلكویتا هەیە و دەیەوێت هاوینی داهاتوو بەبێ بەرانبەر بۆ ریزەكانی بیگوازێتەوە كە هاوكاتە لەگەڵ كۆتایی هاتنی گرێبەستی ئەو یاریزانە لەگەڵ بلوز.
ئەم هەواڵە لە كاتێكدایە كە چێلسی هەوڵی هێشتنەوەی ئەو یاریزانە دەدات و ئەوەش دەبێتە گرفتی گەورەی بەردەم بەرشەلۆنە، بە تایبەت كە مارینای بەرێوەبەری وەرزشی زۆر تایبەتمەندە لە رازی كردنی یاریزانان بۆ مانەوەیان لە چێلسی ، كە پێشتر فرانك لامپارد و جۆن تێری لە لایەن ئەمەوە رازی بە نوێكردنەوەی گرێبەست كراون.
جێگەی ئاماژەیە ئەزبیلكویتا بە یەكێك لە یاریزانە سەرەكیەكانی ئێستای بلوز ئەژماردەكرێت بە جۆرێك لە سەرجەم پاڵەوانێتیەكان 25 یاری ئەنجامداوە.
PM:10:58:18/01/2022
ئهم بابهته 4600
جار خوێنراوهتهوه