ڤیدیۆ.. كۆتینۆ ئه‌ستۆن ڤێلای له شكست ڕزگار كرد به‌رانبه‌ر مان یونایتد
وێستگە سپۆرت-
فلیپ كۆتینۆ بووه فریادڕه‌سی یانه‌ی ئه‌ستۆن ڤێلا و خاڵێكی بۆ ئه‌و یانه‌یه ده‌یسته‌به‌ر كرد پاش یه‌كسانبونیان له‌گه‌ڵ یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد.
له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 22ی خولی نایابی ئینگلیزی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد بووه میوانی یانه‌ی ئه‌ستۆن ڤێلا ، یارییه‌كه 2-2 كۆتاییهات.
گۆڵه‌كانی مان یونایتد بڕۆنۆ فێرناندز له خوله‌كه‌كانی 6 و 67 تۆماریان كرد و دوو گۆڵه‌كه‌ی ئه‌ستۆن ڤێلاش جاكوب ڕامزسی وفلیپ كۆتینۆ له خوله‌كه‌كانی 77 و 82 تۆماریان كرد.
به‌و ئه‌نجامه خاڵه‌كانی مان یونایتد بووه 32 خاڵ و له پله‌ی حه‌وته‌مدایه و ئه‌ستۆن ڤێلاش به 23 خاڵ له پله‌ی 13 هه‌مدایه.
PM:11:03:15/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 1700
جار خوێنراوه‌ته‌وه