ڤیدیۆ.. نه‌یجیریا گه‌یشته قۆناغی داهاتووی جامی ئه‌فریقیا
وێستگە سپۆرت-
هه‌ڵبژارده‌ی نه‌یجیریاخۆی گه‌یانده قۆناغی 16ی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقیا پاش بردنه‌وه‌ی له هه‌ڵبژارده‌ی سودان.
له یارییه‌كانی جه‌وله‌ی دووه‌می قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقیا وله كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م هه‌ڵبژارده‌ی نه‌یجیریا ڕووبه‌ڕووی سودان بوه‌وه ، یارییه‌كه 3-1 له سودی نه‌یجیریا كۆتاییهات.
گۆڵه‌كانی نه‌یجیریا سامیۆل شاكویزی و ئۆنی و سیمۆن له خوله‌كه‌كانی 3 و 45 و46 تۆماریان كرد وتاكه گۆڵه‌كه‌ی سودانیش والیه‌ین خچر به لێدانی سزا تۆماری كرد.
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی نه‌یجیریا بووه شه‌ش خاڵ و گه‌یشته قۆناغی 16ی جامه‌كه.
PM:09:39:15/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 1140
جار خوێنراوه‌ته‌وه