ڤیدیۆ.. مانچسته‌ر سیتی یاری لوتكه‌ی له چێڵسی برده‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی یاری لوتكه‌ی به گۆڵێكی بێ وه‌ڵام له چێڵسی برده‌وه.
له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 22 ی خولی ئینگلیزی یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له یاریگای ئیتیحاد میوانداری یانه‌ی چێڵسی كرد ، یارییه‌كه به گۆڵێكی بێ وه‌ڵام له سودی مان سیتی كۆتاییهات.
تاكه گۆڵه‌كه‌ی مان سیتی دی بڕۆین له خوله‌كی 70 تۆماری كرد.
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی مان سیتی بووه 56 خاڵ و له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی دایه و یانه‌ی چێڵسیش به 43 خاڵ و به كاتی پله‌ی دووه‌می گرتووه.
PM:09:32:15/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 1848
جار خوێنراوه‌ته‌وه