‌ڤیدیۆ.. ئه‌تله‌تیك بیلباو ڕیمۆنتادای‌ به‌سه‌ر ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید دا كرد

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ی‌ ئه‌تله‌تیك بیلیاو ڕیمۆنتادای‌ به‌سه‌ر ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید كرد و 2-1 له‌ یانه‌كه‌ی‌ سیمۆنی‌ برده‌وه‌.

له‌ یاری‌ نیوه‌ی‌ كۆتایی جامی‌ سوپه‌ری‌ ئیسپانیا كه‌ له‌ سعودیه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت ، یانه‌ی‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ڕووبه‌ڕووی بیلباو بوه‌وه‌ ، یارییه‌كه‌ 2-1 له‌ سودی‌ ئه‌تله‌تیك بیلباو كۆتاییهات.

سه‌ره‌تا و له‌ خوله‌كی‌ ئۆنای‌ سیمۆن گۆڵچی‌ بیلباو به‌ هه‌ڵه‌ گۆڵێكی‌ له‌ خۆیان تۆماركرد ، دواتر وله‌خوله‌كه‌كانی‌ 77 و 81 ئه‌لڤارێز و ویلیامس دوو گۆڵیان بۆ بیلباو تۆماركرد و یارییه‌كه‌ش هه‌ر به‌و ئه‌نجامه‌ كۆتایهات .

به‌و بردنه‌وه‌یه‌ بیلباو گه‌یشته‌ یاری‌ كۆتایی و ڕووبه‌ڕووی ڕیاڵ مه‌درید ده‌بێته‌وه‌.


AM:12:23:14/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 1024 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌