چاڤی جێگره‌وه‌ی كۆتینیۆی دیاری كردووه
وێستگە سپۆرت-
چاڤی هێرناندزی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه جێگره‌وه‌ی فلیپ كۆتینۆی به‌ڕازیلی دیاری كردووه كه له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م زستانه‌دا به خواستن ڕویكرده یانه‌ی ئه‌ستۆن ڤێلا.
به‌رشه‌لۆنه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه دانی ئه‌لڤێس و فیران تۆرێس واژوو كردووه و له ئێستاشدا ده‌یه‌وێت سێیه‌م گرێبه‌ست واژوو بكات.
ڕۆژنامه‌یه‌كی به‌ڕازیلی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه چاڤی هێرناندز چاوی له تواكانی ئۆسكاری به‌ڕازیلی و یاریزانی شه‌نگه‌های چینییه و ده‌یه‌وێت بیكاته جێگره‌وه‌ی كۆتینۆ
ئۆسكاری 30 ساڵ ماوه‌ی پێنج وه‌رزه له یانه‌ی شه‌نگه‌های یاری ده‌كات پاش ئه‌وه‌ی له یانه‌ی چێڵسيهوه به بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ ڕویكرده ئه‌و یانه‌یه و له كۆی 170 یاری بۆ ئه‌و یانه‌یه 50 گۆڵی تۆماركردووه و 93 تۆپی یهكلاییكهرهوهشی داوه‌ته هاوڕێكانی.
PM:07:17:11/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 6652
جار خوێنراوهتهوه