‌چاوەڕواننەكراو.. یاریزانێكی ڕیاڵ مەدرید دەچێتە بەرشەلۆنە

وێستگە سپۆرت-

چاڤی هێرناندزی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە گفتووگۆی لەگەڵ ئیسكۆ كردووە تا هاوینی داهاتوو بیباتە یاریگای كامپنۆ .

گرێبەستی ئیسكۆ لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید لە هاوینی داهاتوو كۆتایی دێت و یانەكەش نیازی نیە گرێبەستەكەی بۆ نوێ بكاتەوە . 
بەرنامەی بەناوبانگی چرینیگیتۆی ئیسپانی جەختدەكاتەوە كە  چاڤی هێرناندز گفتووگۆی لەگەڵ ئیسكۆ كردووە تا ئەوەی بیباتە یاریگای كامپنۆ . 
ئەو بەرنامەیە  باس لەوەش دەكات كە یانە كەتەلۆنییەكە بە زارەكی لەگەڵ ئیسكۆ ڕێكەوتووە تا ئەوەی لە گواستنەوەكانی هاوینەدا بە گرَبەستێكی ئازاد تواناكانی بە دەستبهێنێت.

ئیسكۆ لە وەرزی ئەمساڵ تەنها لە 10 یاری یانەكەیدا بەشداری كردووە و تەنها یەك گۆڵی تۆماركردووە.


AM:11:01:11/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 4976 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌