‌تیروپشكى قۆناغى چوارى جامى یه‌كێتى ئینگلته‌را ڕاكێشرا

وێستگە سپۆرت-

تیروپشکى قۆناغى چوارەمى جامى یەکێتى ئینگلتەرا ڕاکێشرا و له‌م قۆناغه‌دا یانه‌ گه‌وره‌كان به‌ختیان هه‌یه‌ .

یەکێتى تۆپى پێى ئینگلتەرا تیروپشکى قۆناغى چوارەمى جامى یەکێتى ئینگلتەراى ڕاکێشا و لیستەر سیتى پاڵه‌وانى وه‌رزى ڕابردووى جامه‌كه‌  ڕووبەڕووى نۆتینگهام فۆرست بووەوە، کە شه‌وى ڕابردوو ئارسناڵى کردە دەرەوەى جامەکە.

هەر بەپێى تیروپشکەکە، لیڤەرپوڵ بەرامبەر کاردیف سیتى یارى دەکات و مانچستەر سیتیش ڕووبەڕووى فولهام دەبێتەوە، تۆتنهامیش میواندارى برایتۆن دەکات.


PM:12:21:10/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 1516 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌