پیرێز له باره‌ی بابه‌تێكی گرنگه‌وه بڕیاری كۆتایی داوه
وێستگە سپۆرت-
فلۆرێنتینۆ پیرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له باره‌ی بابه‌تێكی گرنگه‌وه بڕیاری كۆتایی داوه له پێناو به‌هێزكردنی یانه‌كه‌ی.
له‌و باره‌یه‌وه پێگەی لی 10 سپۆرتی فه‌ڕه‌نسی ئاشكرای كردووه كه پیرێز ده‌یه‌وێت له گواستنه‌وه‌كانی داهاتوودا ده‌ستبه‌رداری چوار یاریزانی یانه‌كه‌ی بێت ئه‌میش له پێناو ئه‌وه‌ی بۆ وەرزی داهاتوو چەند گرێبەستێک ئەنجامبدات بەمەبەستی بەهێزترکردنی یانه‌كه‌ی.
ڕۆژنامه فه‌ڕه‌نسییه‌كه ناوی ئه‌و چوار یاریزانه‌ی بلاَوكردۆته‌وه كه کە ئەوانیش گاریس بەیڵ و ئیدین هازارد و ئیسکۆ مارسێلۆن.
له كۆتایشدا ڕۆژنامه‌كه ده‌ڵێت بەرپرسانی ڕیاڵ مەدرید دەیانەوێت لە گواستنەوەی زستانەی داهاتوودا ئەو یاریزانانە بفرۆشن تا لە هاوینی داهاتوودا بێبەرامبەر لە یانەکەیان نەڕۆن
PM:07:49:05/12/2021
ئه‌م بابه‌ته 1640
جار خوێنراوه‌ته‌وه