لیڤه‌رپوڵ و مانچسته‌ر سیتی بردیانه‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ 4-1 دێربی مێرسیسایدی له ئیڤه‌رتۆن برده‌وه ومانچسته‌ر سیتیش شكستی به ئه‌ستۆن ڤێلا هێنا.
له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 14ی پرێمه‌رلیگ یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ له یاریگای گۆدیسۆن پارك بووه میوانی ئیڤه‌رتۆن ، یارییه‌كه 4-1 له سودی لیڤه‌رپوڵ كۆتاییهات.
گۆڵه‌كانی لیڤه‌رپوڵ هیندرسۆن و محه‌مه‌د سه‌لاَح دوو گۆڵ و جۆتا له خوله‌كه‌كانی 9 و 19 و 64 و 79 تۆماریان كرد و تاكه گۆڵه‌كه‌ی ئیڤه‌رتۆنیش دیمارای گرای له خوله‌كی 38 تۆماری كرد.
له یارییه‌كی تردا یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی به دوو گۆڵی ڕۆبن دیاز و بێرناردۆ سێلڤا به‌رانبه‌ر گۆڵێكی واتنكێز بۆ ئه‌ستۆن ڤێلا 2-1 له‌و یانه‌یه‌ی برده‌وه.
به‌و ئه‌نجامانه خاڵه‌كانی سیتی بووه 32خاڵ و له پله‌ی دووه‌مدایه‌و لیڤه‌رپوڵیش به 31 خاڵ پله‌ی سێیه‌می گرتووه.
AM:01:24:02/12/2021
ئه‌م بابه‌ته 1924
جار خوێنراوه‌ته‌وه