یه‌كه‌م لێدوانى مێسى پاش بردنه‌وه‌ى خه‌ڵاتى باڵۆن دۆڕ
وێستگە سپۆرت-
لیۆنێل مێسى ئه‌رجه‌نتینى و ئه‌ستێره‌ى یانه‌ى پاریس سانجێرمان سوپاسى هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه هاوكارى بون له به‌ده‌ستهێنانى خه‌ڵاته‌كه و ده‌ڵێت بردنه‌وه‌ى كوپا ئه‌مریكا هاوكارى زۆرى كردم بۆ بردنه‌وه‌ى باڵۆن دۆڕى حه‌وته‌م.
مێسى سه‌ره‌تا وتى: من دڵخۆشم لە پاریس، من زۆر چێژ لە یاریی تۆپی پێ وەردەگرم، دەمەوێت سوپاسی هەموو هاوڕێیانم لە پاریس سانجێرمان و بارسێلۆنا بکەم، هەروەها سوپاسی دەستەی هونەری و هاوڕێکانم لە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دەکەم، ئەمە خەڵاتێکی جیاوازە، هەروەها ئەمساڵ نازناوێکی جیاوازمان بەدەستهێنا، کە کۆپا ئەمریکایە، کە زۆر چاوەڕێمان کرد و ئه‌مه‌ش هۆكارێكى گه‌وره بوو تا ئه‌وه‌ى خه‌ڵاته‌كه ببمه‌وه.
مێسى وتیشى: شانازییەکی گەورەیە بۆ من کە لەگەڵ لێڤاندۆڤسکی رکابەری لەسەر باڵۆن دۆر بکەم، ئەو شایەنی ئەوەیە لە باشترینەکان بێت. بە لیڤا دەڵێم تۆ ساڵی رابردوو شایەنی باڵۆن دۆر بووی.
له باره‌ى محه‌مه‌د سه‌ڵاحى ئه‌ستێره‌ى لیڤه‌رپوڵیشه‌وه مێسى وتى : سه‌ڵاح زۆر نائاساییه له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوڵ و ئه‌و شتى سه‌رنج ڕاكیچش پێشكه‌ش ده‌كات.
له كۆتایشدا مێسى خۆشحاڵى خۆى به یاریكردن له پاریس سانجێرمان نیشاندا و وتى من له‌یه‌كێك له باشترین یانه‌كانى جیهان یارى ده‌كه‌م .
AM:09:29:30/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 1672
جار خوێنراوه‌ته‌وه