ڤیدیۆ.. ڕیاڵ مه‌درید یاری لوتكه‌ی له سیڤیلیه برده‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید یاری لوتكه‌ی 2-1 له سیڤیلیه برده‌وه.
له یاری لوتكه‌ی هه‌فته‌ی 15ی خولی ئیسپانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له یاریگای خۆی میوانداری سیڤیلیه‌ی كرد ، یارییه‌كه 2-1 له سودی ڕیاڵ مه‌درید كۆتایهات.
گۆڵه‌كانی یانه‌ی شاهانه كه‌ریم بنزیمه و ڤینیسیۆس له خوله‌كه‌كانی32 و 87 تۆماریان كرد و تاكه‌و گۆڵه‌كه‌ی سیڤیلیه‌ش ڤیسێنتی له خوله‌كی 12 تۆماری كرد.
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی ڕیاڵ مه‌درید بووه 33 خاڵ و له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی دایه و سیڤیلیه‌ش به 28 خاڵ له پله‌ی چواره‌مدایه.
AM:01:02:29/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 2128
جار خوێنراوهتهوه