ڤیدیۆ.. میلان دووچاری دووه‌م شكست بوو له وه‌رزی ئه‌مساڵ
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ئه‌ی سی میلان دووچاری دووه‌مین شكست بوو له وه‌رزی ئه‌مساڵ و 3-1 به ساسۆلۆ دۆڕا.
له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 14ی خولی ئیتاڵی یانه‌ی میلان میوانداری یانه‌ی ساسۆلۆی كرد ، یارییه‌كه 3-1 له سودی ساسۆلۆ كۆتاییهات.
گۆڵه‌كانی ساسۆلۆ سكاماكا و سیمۆن كه‌یه‌ر له‌هه‌ڵه و بێراردی له خوله‌كه‌كانی 24 و 33 و66 تۆماریان كرد و تاكه گۆڵه‌كه‌ی میلانیش ڕۆمانیۆلی له‌خوله‌كی 21 تۆماری كرد و له خوله‌كی 77 به كارتی سور كرایه ده‌ره‌وه.
به‌و ئه‌نجامه خاڵه‌كانی میلان له 32 خاڵدا مایه‌وه وله پله‌ی دووه‌مدایه و ساسۆلۆش به 18 خاڵ له پله‌ی 11 هه‌مدایه.
PM:06:56:28/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 1460
جار خوێنراوه‌ته‌وه