‌ڤیدیۆ.. لیسته‌ر ستی‌ بردنه‌وه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ تۆماركرد

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ی‌ لیسته‌ر سیتی‌ بردنه‌وه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ تۆماركرد و 3-1 له‌ یانه‌ی‌ لیگاوارسۆی‌ برده‌وه‌.

له‌ یارییه‌كانی‌ جه‌وله‌ی‌ پێنجه‌می‌ خولی‌ ئه‌وروپی‌ و له‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ سێیه‌م لیسته‌ر سیتی‌ میوانداری‌ لیگا وارسۆی‌ كرد ، یارییه‌كه‌ 2-1 له‌ سودی‌ لیسته‌ری‌ خاوه‌ن ماڵ كۆتاییهات.

گۆڵه‌كانی‌ لیسته‌ر پاتسۆن داكا و مادیسۆن و  ندیدی له‌ خوله‌كه‌كانی‌ 11 و 21 و 33 تۆماریان كرد و تاكه‌ گۆڵه‌كه‌ی‌ لیگاوارسۆش ملادینۆڤیج له‌ خوله‌كی‌ 27 تۆماری‌ كرد.

به‌و بردنه‌وه‌یه‌ خاڵه‌كانی‌ لیسته‌ر سیتی‌ بووه‌ 8 خاڵ و له‌ پێشه‌نگی‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌یدا ویانه‌ی‌ بیگاوارسۆش شه‌ش خاڵی‌ هه‌یه‌ و له‌ پله‌ی‌ چواره‌مدایه‌.


AM:01:30:26/11/2021


ئه‌م بابه‌ته 40 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری