ڤیدیۆ.. مۆناكۆ له ریاڵ سۆسیدادی برده‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی مۆناكۆ 2-1 له یانه‌ی ڕیاڵ سۆسیدادی برده‌وه و به فه‌رمی خۆی گه‌یانده‌ی قۆناغی 16ی خولی ئه‌وروپی
له یارییه‌كانی جه‌وله‌ی پێنجه‌می خولی ئه‌وروپی و له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م مۆناكۆ میوانداری رشیاڵ سۆسیدادی كرد، یارییه‌كه 2-1 له سودی یانه‌ی قه‌ڕه‌نسییه‌كه كۆتاییهات.
گۆڵه‌كانی مۆناكۆ كین فۆلان و فۆفۆنا له خوله‌كه‌كانی 28 و 38 تۆماریان كرد و تاكه گۆڵه‌كه‌ی سۆسیدادیش ئه‌لیكسانده‌ر ئیساك له خوله‌كی 35 تۆماری كرد.
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی مۆناكۆ بووه 11 خاڵ و به پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه‌یدا و به فه‌رمیش گه‌یشته قۆناغی داهاتوو، ڕیاڵ سۆسیدادیش به 6 خاڵ له پله‌ی سێیه‌مدایه.
له هه‌مان كۆمه‌ڵه‌دا یانه‌ی ئایندهۆڤنی هۆڵندی 2-0 له یانه‌ی شورتوم گراتسی نه‌مسایی برده‌وه.
AM:01:19:26/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 1804
جار خوێنراوه‌ته‌وه