‌باشترین یاریزانی ئەم هەفتەیەی چامپیۆنسلیگ دیاری كرا

وێستگە سپۆرت-

یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا باشترین یاریزانی جەولەی پێنجەمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای ئاشكرا كرد و  خەڵاتەكەی پێشكەشی پیدرۆ گۆنسالفێسی هێرشبەری یانەی سپۆرتینگ لشبۆنە كرد.

بە شێوەیەکی فەڕمی یوفا لە پێگەی تایبەت بە خۆیان باشتری یاریزانی ئەم هەفتەی پێنجەمین یارییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپایان دیاری کرد، پیدرۆ گۆنسالفێسی هێرشبەری یانەی سپۆرتینگ لشبۆنە توانی خەڵاتەکە بباتەوە و وەک باشترین یاریزان دیاریکرا.

پیدرۆ توانی خەڵاتەکە لە هەریەکە لە یاریزانان ئیدین دزیکۆی هێرشبەری ئینتەر میلان و سیباستیان هالەری یاریزانی ئەیاکس و فۆرسبێرگ هێرشبەری یانەی لایپزیگ بباتەوە


PM:06:04:25/11/2021


ئه‌م بابه‌ته 2560 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری