ڤیدیۆ.. مانچسته‌ر سیتی له پاریس سانجێرمانی برده‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی مانچسته‌ر 2-1 له یانه‌ی پاریس سانجێرمانی برده‌وه و به یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی گه‌یشته قۆناغی داهاتووی چامپیۆنسلیگ.
له یارییه‌كانی جه‌وله‌ی پێنجه‌می چامپیۆنسلیگ و له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م مانچسته‌ر سیتی له یاریگای ئیتیحاد میوانداری یانه‌ی پاریس سانجێرمانی كرد ، یارییه‌كه 2-1 له سودی مان یتی كۆتاییهات.
گۆڵه‌كانی مان سیتی ڕه‌حیم سترلینگ و گابرێل جیسۆس له خوله‌كه‌كانی63 و 77 تۆماریان كرد و تاكه گۆڵه‌كه پاریسیش مباپێ له‌خوله‌كی 50 تۆماری كرد.
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی مان سیتی بووه 12 خاڵ و وه‌كو یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی گه‌یشته قۆناغی داهاتوو پاریسیش وه‌كو دووه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی گه‌یشته هه‌مان قۆناغ به كۆكردنه‌وه‌ی هه‌شت خاڵ.
AM:01:10:25/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 1904
جار خوێنراوه‌ته‌وه