ئینته‌رمیلان به مه‌رج یاریزانێكى ڕیاڵ مه‌دریدى ده‌وێت
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ى ئینته‌رمیلان ده‌یه‌وێت به مه‌رج لوكا یۆڤیجى سڕبى وهێرشبه‌رى یانه‌ى ڕیاڵ مه‌درید بۆ یانه‌كه‌ى بگوازێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیكى یانه‌ى ئینته‌رمیلان ئاشكراى كردووه كه پیپی مارۆتاى به‌ڕێوه‌به‌رى وه‌رزشى هه‌وڵیداوه كه به‌رپرسانى ڕیاڵ مه‌درید ڕ‌ازى بكات به خواستن ده‌ستبه‌ردارى تواناكانى لۆكا یۆڤیج ببن .
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه مه‌رجى ئینته‌ر بۆ گواستنه‌وه‌ى لوكا یۆڤیج ئه‌وه‌یه كه ئینته‌ر ناتوانێت هه‌موو موچه‌ى یاریزانه‌كه دابین بكات ، ده‌بێت یانه‌ى شاهانه نیوه‌ى موچه‌كه‌ى بدات.
له كۆتایشدا ده‌ڵێت ئینته‌ری ئاماده‌یه دواى ته‌واوبونى ماوه‌ى خواستنه‌كه‌ى به‌رانبه‌ر 20 ملیۆن یۆرۆ به یه‌كجارى بیگوازێته‌وه.
AM:11:03:24/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 3508
جار خوێنراوه‌ته‌وه