‌ڤیدیۆ.. چێڵسی‌ به‌ ئه‌نجامێكی‌ گه‌وره‌ له‌ یۆڤانتۆسی‌ برده‌وه‌

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ی‌ چێڵسی‌ به‌ چوار گۆڵی‌ بێ وه‌ڵام شكستی‌ به‌ یانه‌ی‌ یۆڤانتۆس هێنا.

له‌ یارییه‌كانی‌ جه‌وله‌ی‌ پێنجه‌می‌ قۆناغی‌ كۆمه‌ڵه‌كانی‌ چامپیۆنسلیگ وله‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ هه‌شت یانه‌ی‌ چێڵسی‌ میوانداری‌ یانه‌ی‌ یۆڤانتۆسی‌ كرد ، یارییه‌كه‌ 4-0 له‌ سودی‌ چێڵسی‌ كۆتایهات.
گۆڵه‌كانی‌ چێڵسی‌ چالوبا و ڕیس جه‌یمس و كالۆم هۆدسۆن ئۆدوی‌ و تیمۆ وێرنێر له‌ خوله‌كه‌كانی‌ 25 و 56 و 58 و 90 تۆمایان كرد.

به‌و بردنه‌وه‌یه‌ خاڵه‌كانی‌ چێڵسی‌ بووه‌ 12 خاڵ و له‌ پێشه‌نگی‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌یدایه‌ و یۆڤانتۆسیش به‌ هه‌مان ڕێژه‌ی‌ خاڵ له‌ پله‌ی‌ دووه‌مدایه‌ و هه‌ردوو كیشیان سه‌ركه‌وتنیان بۆ فۆناغی‌ 16 مسۆگه‌ر كردووه‌.


AM:01:19:24/11/2021


ئه‌م بابه‌ته 380 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری