‌به‌رشه‌لۆنه‌ پێكانى ئه‌ستێره‌یه‌كى یانه‌كه‌ى ڕاگه‌یاند

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ پێكانى سێرجى ڕۆبێرتۆى ئیسپانى و ئه‌ستێره‌ى یانه‌كه‌ى ڕاگه‌یاند.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كى فه‌رمیدا یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌ كه‌ سێرجى ڕۆبێرتۆ له‌ ماسوله‌كه‌كانى ڕانى ڕاستیدا دووچارى پێكان بووه‌.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ باسى ماوه‌ى دووركه‌وتنه‌وه‌ى نه‌كردووه‌ له‌ یاریگاكان ، به‌ڵام باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ چاكبونه‌وه‌ى له‌ پێكانه‌كه‌ى ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر ماوه‌ى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ره‌كانى.


AM:09:21:23/11/2021


ئه‌م بابه‌ته 2084 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری