‌پاڵێوراوانی‌ خه‌ڵاتی‌ زه‌بێست ئاشكرا كران

وێستگە سپۆرت-

به‌ شێوه‌یه‌كی‌ فه‌رمی‌ یه‌كێتی‌ تۆپی‌ پێی جیهان ناوی‌  پاڵێوراوانی بۆ خەڵاتی زە بێستی 2021 ئاشكرا كرد .


 فیفا ناوی پاڵێوراوانی بۆ بردنەوەی خەڵاتی زە بێست کە دەدرێت بە باشترینەکانی ساڵ بڵاوکردەوە کە بڕیارە لە 17ی مانگی یەکی ساڵی داهاتوو باشترینەکان دیاری بكرێت

11 یاریزان پاڵێوراون کە پێکهاتوون لە میسی و ڕۆناڵدۆ و بنزیمە و مباپێ و نەیمار و هالاند و لیڤاندۆڤسکی و کانتی و جۆرجینیۆ و محەمەد سەڵاح و کیڤن دی برۆین.

پاڵێوراوانی راهێنەرانیش بریتین لە هەریەکە ئەنتۆنیۆ کۆنتی و تۆخێل و گواردیۆلا و سکالۆنی و هانز فلێک و ڕۆبێرتۆ مانچینی و دێگۆ سیمیۆنی، گۆڵچییەکانش پێکهاتوون لە ئەلیسۆن بیکەر و مێندی و دۆناروما و مانوێل نوێر و کاسپەر شمایکل.


PM:09:54:22/11/2021


ئه‌م بابه‌ته 2360 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌