نزیكترین ڕاهێنه‌ر بۆ جێگه‌كه‌ى كومان له ڕاهێنه‌رایه‌تى به‌رشه‌لۆنه ئاشكرا ده‌بێت
وێستگە سپۆرت-
به پێی زۆرێك له سه‌رچاوه‌كان چاڤى هێرناندزى ئیسپانى و ڕاهێنه‌رى یانه‌ى سه‌دى قه‌ته‌رى نزیكترین پاڵێوراوه تا ئه‌وه‌ى له شوێنى كومان ببێته ڕاهێنه‌رى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه.
له پاش شكستى یانه‌كه به‌رانبه‌ر یانه‌ى ڕایۆڤالیكانۆ شه‌وى ڕابردوو سه‌رۆكایه‌تى به‌رشه‌لۆنه كومانى له پۆسته‌كه‌ى دوورخسته‌وه.
هه‌ردوو ڕۆژنامه‌ى مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ و سپۆرتى كه‌ته‌لۆنى ئاشكراى ده‌كه‌ن كه چاڤى هێرناندزى ڕاهێنه‌رى یانه‌ى سه‌د نزیكترین و به‌هێزترین پاڵێوراوه تا ئه‌وه‌ى ببێته ڕاهێنه‌رى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه.
ئه‌و دوو ڕۆژنامه‌یه باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه چاڤى هێرناندز ئاماده‌یه له ئێیتادا ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت.
AM:09:22:28/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 3124
جار خوێنراوه‌ته‌وه