فه‌رمى.. به‌رشه‌لۆنه كومانى له ڕاهێنه‌رایه‌تى یانه‌كه‌ی دوورخسته‌وه
وێستگە سپۆرت-
بە فەرمی یانەی بەرشەلۆنە ڕۆناڵد کومانی هۆڵندى و لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەکەیان دوورخستەوە.
له به‌یاننامه‌یه‌كى فه‌رمیدا یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه ئلاشكراى كردووه ڕۆناڵد کومانی ڕاهێنەری یانەکەیان لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوە.
یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاشكراشى كردووه كه خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانە کەتەلۆنیەکە دوای شکست یانەکەی بەرامبەر ڕایۆ ڤایۆکانۆ کومانی ئاگادار کردوەتەوە کە لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوە و پێنجشەممەش ماڵئاوایی لەیاریزانەکانی یانەکە دەکات.
له كۆتایشدا یانەکە سوپاسی کومان دەکات بەرامبەر ئەو خزمەتەی پێشکەشی یانەکەی کردوە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستوە لە کاری داهاتوویدا.
AM:09:13:28/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 1492
جار خوێنراوه‌ته‌وه