ڤیدیۆ.. یۆڤانتۆس به ساسۆلۆ دۆڕا
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی یۆڤانتۆس 2-1 به یانه‌ی ساسۆلۆ دۆڕا.
له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 10ی خولی یانه‌ی ئیتاڵی یانه‌ی یۆڤانتۆس میوانداری یانه‌ی ساسۆلۆی كرد، یارییه‌كه 2-1 له سودی یانه‌ی ساسۆلۆ و به شكستی یۆڤانتۆس كۆتاییهات.
گۆڵه‌كانی ساسۆلۆ دایڤید فرانسی و ماكسیم لۆپێز له خوله‌كه‌كانی44 و 90 تۆماریان كرد و تاكه گۆڵه‌كه‌ی یۆڤانتۆسیش ویستۆن مه‌كینی له‌خوله‌كی 76 تۆماری كرد.
به‌و شكسته خاڵه‌كانی یۆڤانتۆس له 15 خاڵدا وه‌ستا و به كاتی له پله‌ی شه‌شه‌مدایه و ساسۆلۆش به 14 خاڵ و به كاتی له پله‌ی نۆیه‌مدایه.
PM:10:09:27/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 1160
جار خوێنراوه‌ته‌وه