محه‌مه‌د سه‌ڵاح داهاتووى خۆى یه‌كلایی كرده‌وه
وێستگە سپۆرت-
محه‌مه‌د سه‌ڵاحى میسڕى و ئه‌ستێره‌ى یانه‌ى لیڤه‌رپوڵ داهاتووى خۆى له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌و ده‌یه‌وێت له یاریگاى ئه‌نفێڵد به‌رده‌وام بێت.
لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی سکای سپۆرت محەمەد سەڵاح ڕایگەیاند دەیەوێت تا کاتی وازهێنانی لە یاریکردن لە ڕیزەکانی لیڤەرپوڵ یاریبکات و لەو یانەیە بەردەوام بێت و جه‌ختیشده‌كاته‌وه كه هه‌ست به ئاسوده‌ى ده‌كات.
سەڵاح ده‌شڵێت له باره‌ى داهاتوومه‌وه قسه‌ى زۆر ناكه‌م ، من ئاره‌زووى مانه‌وه ده‌كه‌م و ئه‌وه‌ى تریش له ده‌ستى به‌رپرسانى یانه‌كه‌دایه.
وتیشی: لە ئێستادا ناتوانم بە هیچ شێوەیەک لە یانەیەک یاریبکەم کە رووبەڕووی لیڤەرپوڵ ببێتەوە.
AM:11:11:23/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 1704
جار خوێنراوه‌ته‌وه