‌ڤیدیۆ.. یۆڤانتۆس به‌ زه‌حمه‌ت له‌ زینتی‌ برده‌وه‌

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ی‌ یۆڤانتۆس به‌ زه‌حمه‌ت و به‌ تاكه‌ گۆڵێك له‌ زینتی‌ برده‌وه‌.

له‌ جه‌وله‌ی‌ سێیه‌می‌ چامپیۆنسلیگ و له‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ هه‌شته‌م یۆڤانتۆس بووه‌ میوانی‌ زینت ، یارییه‌كه‌ 1-0 له‌ سودی‌ یۆانتۆس كۆتاییهات.
تاكه‌ گۆڵه‌كه‌ی‌ یۆڤانتۆس كۆلۆسۆقسكی‌ له‌ خوله‌كی‌ 86 تۆماری‌ كرد.

به‌و بردنه‌وه‌یه‌ خاڵه‌كانی‌ یۆڤانتۆس بووه‌ نۆ خاڵ و پێشه‌نگی‌ گروپه‌كه‌ی‌ گرتووه‌ وزینتیش سێ خاڵی‌ هه‌یه‌ و له‌ پله‌ی‌ سێیه‌مدایه‌.


AM:12:19:21/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 496 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری