ڤیدیۆ.. مانچسته‌ر یونایتد به زه‌حمه‌ت له ئه‌تله‌نتای برده‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد به زه‌حمه‌ت و 3-2 شكستی به یانه‌ی ئه‌ته‌له‌نتا هێنا.
له یارییه‌كانی جه‌وله‌ی سێیه‌می چامپیۆنسلیگ و له كۆمه‌ڵه‌ی شه‌شه‌م یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له یاریگای ئۆڵترافۆرد میوانداری ئه‌ته‌له‌نتای كرد ، یارییه‌كه 3-2 له سودی مانچسته‌ر یونایتد كۆتاییهات.
گۆڵه‌كانی مان یونایتد ڕاشفۆرد و هاری ماگوایه‌ر و ڕۆناڵدۆ له خوله‌كه‌كانی 53 و 75 و 81 تۆماریان كرد و دوو گۆڵه‌كه‌ی ئهتهلهنتاش پاسالیج ودیمراڵ له خوله‌كه‌كانی 15 و 29 تۆماریان كرد.
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی مان یونایتد بووه شه‌ش خاڵ وپێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی گرتووه ئهتهلهنتاش به چوار خاڵ له پله‌ی سێیه‌مدایه.
هه‌رله‌م كۆمهڵهیدا ڤیاریاڵ 4-1 له یۆنك بۆیزی برده‌وه
AM:12:08:21/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 2408
جار خوێنراوهتهوه