ڤیدیۆ.. لیڤەرپوڵ لە ئەتلەتیكۆی بردەوە و میلان دۆڕا
وێستگە سپۆرت-
یانەی لیڤەرپوڵ بە زەحمەت و 3-2 شكستی بە لیڤەرپوڵ هێنا ومیلانیش 1-0 بە پۆرتۆ دۆڕا.
لە یارییەكانی جەولەی سێیەمی چامپیۆنسلگی و لە كۆمەڵەی دووەم ئەتلەتیكۆ مەدرید لە یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆ میوانداری لیڤەرپوڵی كرد ، یارییەكە 3-2 لە سودی لیڤەرپوڵ كۆتاییهات.
گۆڵەكانی لیڤەرپوڵ محەمەد سەڵاح دوو گۆڵ و نابی كیتا لە خولەكەكانی 8 و 13 و 78 تۆماریان كرد و دوو گۆڵەكەی ئەتلەتیكۆش گریزمان لە خولەكەكانی 20 و 34 تۆماریان كرد.
جێگەی ئاماژەیە گریزمان لە خولەكی 52 بە كاتررتی سور كرایە دەرەوە .
لە یارییەكی تردا میلان بە تاكە گۆڵێك بە پۆرتۆ دۆڕا.
لەم كۆمەڵەیەدا لیڤەرپوڵ بە نۆ خاڵ لە پێشەنگدایە و ئەتلەتیكۆش بە چوار خاڵ لە پلەی دووەمدا و پۆرتۆش بنە هەمان ڕێژەی خاڵ و بە جیاوازی گۆڵ لە پلەی سێیەمدایە و میلانیش هیچ خاڵێكی نیە.
AM:12:19:20/10/2021
ئهم بابهته 1492
جار خوێنراوهتهوه