‌ڤیدیۆ.. پاریس سانجێرمان شكستی بە لایپزیك هێنا

وێستگە سپۆرت-

یانەی پاریس سانجێرمان 3-2 شكستی بە لایپزیك هێنا و مێسیش دوو گۆڵی تۆماركرد .

لە یارییەكانی جەولەی سێیەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی چامپیۆنسلیگ و لە كۆمەڵەی یەكەم پاریس سانجێرمان  میوانداری لایزیكی كرد.
یارییەكە 3-2 لە سوید پاریس كۆتاییهات.

گۆڵەكانی پاریس سانجێرمان مباپێ و مێسی دوو گۆڵ لە خولەكەكانی9 و 67 و 74 تۆماریان كرد  و دوو گۆڵەكەی لایپزیكیش ئەندریا سێلڤا و مویكلیی لە خولەكەكانی 28 و 57 تۆماریان كرد.

 بەو بردنەوەیە خاڵەكانی پاریس سانجێرمان بووە 7 خاڵ و لە پلەی یەكەمی ڕیزبەندی دایە و لایپزیكیش هیچ خاڵێكی نییە.


AM:12:13:20/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 1880 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری