‌ڤیدیۆ.. ڕیاڵ مەدرید و ئینتەرمیلان بردیانەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەی ڕیاڵ مەدرید بە ئەنجامێكی گەورە و ب5-0 لە شاختاری بردەوە.

لە یارییەكانی جەولەی سێیەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی چامپیۆنسلیگ و لە كۆمەڵەی چوارەم ڕیاڵ مەدرید بووە میوانی شاختار و یارییەكە 5-0 لە سودی ڕیاڵ كۆتاییهات.

گۆڵەكانی ڕیاڵ مەدرید سێرجی بە هەڵە و ڤینیسۆس دوو گۆڵ و ڕۆدریگۆ و بنزیمە لە خولەكەكانی 37 و 51و 56و 65 و 90 تۆماریان كرد .
بەو بردنەوەیە خاڵەكانی ڕیاڵ مەدرید بووە شەش خاڵ وچووە پێشەنگی ڕیزبەندی.

لە یارییەكی تری هەمان كۆمەڵەدا ئینتەرمیلان 3-1 لە یانەی شیریفی بردەوە و كۆی خاڵەكانی كردە چوار خاڵ.


AM:12:09:20/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 1500 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌