‌ڤیدیۆ.. مانچستەر سیتی بە ئەنجامێكی گەورە لە كلوپ بروجی بردەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەی مانچستەرسیتی بردنەوەەكی گەورەی تۆماركرد و لە یانەی كلوپ بروجی بردەوە.

لە سێیەمین یارییەكانی قۆناغی كۆمەڵەكانی چامپیۆنسلیگ  یانەی مانچستەر سیتی بووە میوانی یانەی كلوپ بروج.

لە تایمی یەكەمدا یانەی مان سیتی دووجار خۆی بە تۆڕی گۆڵی یانەی خاوەن یاریگا گەیاند لە ڕێگەی جواو كانسیلۆ لە خولەكی 30 و گۆڵەكەی تریش ڕیزا مەحرێز بە لێدانی سزا  لە خولەكی 43تۆماری كرد . و تایمی یەكەم بەو ئەنجامە كۆتاییهات.

لە تایمی دووەمدا و لە خولەكی 53 كایل واڵكەر گۆڵی سێیەمی بۆ سیتی زیاد كرد و  لە خولەكی 67یشدا كۆڵ پالمەر گۆڵی چوارەمی بۆ سیتی زیاد كرد ،  لە خولەكی 81 دا یانەی كلوپ بروج تاكە گۆڵەكەی خۆیان لە ڕێگەی فاناكن تۆماركرد ، دوای سێ خولەك جارێكی دیكە ڕیاز مەحرێز خۆی بە تۆڕی گۆڵی كلوپ بروج گەیاندەوە و گۆڵی دووەمی خۆی و پێنجەمی بۆ ستیزن تۆماركرد و یارییەكەش هەر بەو ئەنجامە كۆتاییهات..

بەو بردنەوەیە خاڵەكانی سیتی بووە شەش خاڵ و بەكاتی لە پێشەنگدایە و كلوپ بروجیش بە چوار خاڵ لە پلەی سێیەمدایە.


PM:11:00:19/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 648 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌