‌ڤیدیۆ.. یۆڤانتۆس به‌ زه‌حمه‌ت له‌ ڕۆمای‌ برده‌وه‌

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ی‌ یۆڤانتۆس به‌ زه‌حمه‌ت و به‌ ته‌نها گۆڵێك له‌ یانه‌ی‌ ڕۆمای‌ برده‌وه‌.

له‌ یارییه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ هه‌شته‌می‌ خولی‌ ئیتاڵی‌ یانه‌ی‌ یۆڤانتۆس له‌ یاریگای‌ ئالیانز ستادیۆم میوانداری‌ ڕۆمای‌ كرد ، یارییه‌كه‌ 1-0 له‌ سودی‌ یۆڤانتۆس كۆتاییهات.

تاكه‌ گۆڵه‌كه‌ی‌ یۆڤانتۆس له‌خوله‌كی‌ 16 مویس كین تۆماری‌ كرد.

به‌و بردنه‌وه‌یه‌ خاڵه‌كانی‌ یۆڤانتۆس بووه‌ 14 خاڵ و له‌ پله‌ی‌ حه‌وته‌مدایه‌ و ڕۆماش به‌ 15 خاڵ له‌ پله‌ی‌ چواره‌مدایه‌.


AM:12:28:18/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری