ڤیدیۆ.. مان سیتی له بێرنلی برده‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی به دوو گۆڵی بێ وه‌ڵام شكستی به یانه‌ی بێرنلی هێنا.
له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی هه‌شته‌می خولی ئینگلیزی یانه‌ی مان سیتی له یاریگای خۆی میوانداری بێرنلی كرد ، یارییه‌كه 2-0 له سودی سیتی كۆتاییهات.
گۆڵه‌كانی مان سیتی بێرناردۆ سێلڤا و دی بڕۆین له خوله‌كه‌كانی 12 و 70 تۆماریان كرد.
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی مان سیتی بووه 17 خاڵ و به كاتی له پله‌ی دووه‌مدایه.
PM:07:38:16/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 508
جار خوێنراوه‌ته‌وه