‌ڤیدیۆ.. به‌ڕازیل به‌ ئه‌نجامێكی‌ گه‌وره‌ له‌ ئۆرۆگوای‌ برده‌وه‌

وێستگە سپۆرت-

هه‌لبژارده‌ی‌ به‌ڕازیل به‌ ئه‌نجامێكی‌ گه‌وره‌ و4-1 شكستی‌ به‌ ئۆرۆگوای‌ هێنا.

له‌ یاریه‌كانی‌ جه‌وله‌ی‌  12ی‌ پاڵاوتنه‌كانی‌ ئه‌مریكای‌ باشور بۆ مۆندیال به‌ڕازیل میوانداری‌ ئۆرۆگوای‌ كرد ، یارییه‌كه‌ 4-1 له‌ سودی‌ به‌ڕازیل كۆتاییهات.

گۆڵه‌كانی‌ به‌ڕازیل نیمار و ڕافینیا دوو گۆڵ و گابرێل باربۆسا له‌ خوله‌كه‌كانی‌ 11 و 19 و 59 و 85 تۆماریان كرد، تاكه‌ گۆڵه‌كه‌ی‌ ئۆرۆگوایش لویس سوارێز به‌ لێدانی‌ ڕاسته‌وخۆ له‌خوله‌كی‌ 77 تۆماری‌ كرد.

به‌و بردنه‌وه‌یه‌ خاڵه‌كانی‌ به‌ڕازیل بووه‌ 31 خاڵ و له‌ پێشه‌نی‌گ ڕیزبه‌ندی‌ دایه‌ و ئۆرۆگوایش به‌ 16 خاڵ له‌ پله‌ی‌ پێنجه‌مدایه‌. 


AM:05:44:15/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 916 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری