‌نهێنییه‌كی‌ گه‌وره‌ و گرنگ له‌ باره‌ی‌ مێسییه‌وه‌ ئاشكرا ده‌بێت

وێستگە سپۆرت-

پێگه‌یه‌كی‌ ئیتاڵی‌ زانیاری و نهێنییه‌كی‌ گه‌وره‌ له‌ باره‌ی‌ مێسییه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كات .

له‌و باره‌یه‌وه‌ پێگه‌ی‌ سکای ئیتالیا ئاشكرای‌ ده‌كات  کە مێسی پەیوەندیەكی تەلەفۆنی درێژخایەنی لەگەڵ خۆزێ مۆرینیۆ ئەنجامداوە، بۆ ئەوەی لەهاوینی 2004-دا بچێتە ڕیزی یانەی چێڵسی ئینگلیزییەوە، كە ئەو كات مۆرینیۆ راهێنەری ئەو یانەیە بوە.

ئه‌و پێگه‌یه‌ باس له‌وه‌ش ده‌كات ئەو ئەستێرە ئەرژەنتینیە زۆر ئارەزوی ئەوەی دەکرد لەژێر سه‌رپه‌رشتی‌ مۆرینیۆ یاریی بکات، بەتایبەتی دوای ئەوه‌ی‌ لەگەڵ پۆرتۆ نازناوی چامپیۆنس لیگ بەدەستهێنا.

له‌ كۆتایشدا پێگه‌كه‌ دووپاتی کردەوە مێسی بە درێژایی هاوینی 2004 هەوڵی زۆریدا کامپ نۆ بەجێبهێڵێت، چونکە ئاواتە بنەڕەتییەکەی ئەوە بو کە لە ژێر دەستی مۆرینیۆدا یاریی بكات بە هەر شێوەیەک بێت، بەڵام لە کۆتاییدا ئەو گواستنەوەیە سەری نەگرت و مێسیش لە بەرشەلۆنە بەردەوام بو بۆ ئەوەی مێژوێکی زۆر دەگمەن بۆ خۆی و یانە کەتەلانییەکان تۆماربكات.


PM:09:43:14/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 4912 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌