ڕیاڵ مه‌درید بیر له گواستنه‌وه‌ى ئه‌ستێره‌یه‌كى گرنگ ده‌كاته‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی، بیر لە گواستنەوەی پۆڵ پۆگباى فه‌ڕه‌نسى و ئه‌ستێره‌ى یانەی مانچێستەر یونایتد دەکاتەوە .
رۆژنامەی ئەی ئێسی ئیسپانی جه‌ختده‌كاته‌وه ریاڵ مەدرید بەجدی بیر لە گرێبەستکردن لەگەڵ پۆڵ پۆگبا، ئەستێرەی هێڵی ناوه‌ندى یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی و هەڵبژاردەی فەرەنسا دەکاتەوە و دەیەوێت یاریزانەکە لە گواستنەوەی هاوینی داهاتوودا بباتە ریزەکانی.
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه به‌رپرسانى ریاڵ مەدرید دەیانه‌وێت سوود لەو پەیوەندییە وەربگرن کە لەگەڵ مینۆ رایۆلا، بەڕێوەبەری کارەکانی پۆگبا هەیەتی و به موچه‌یه‌كى به‌رز بیگوازنه‌وه.
گرێبەستی پۆگبا، لەگەڵ یانەی مانچێستەر یونایتد لە هاوینی ساڵی داهاتوودا کۆتاییدێت، تاوەکو ئێستا چارەنووسی یاریزانەکە دیارنییە.
AM:10:25:14/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 2688
جار خوێنراوه‌ته‌وه