ڕیاڵ مه‌درید پێش یارى كلاسیكۆ گورزێكى كوشنده‌ى به‌رده‌كه‌وێت
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ى ڕیاڵ مه‌درید پێشس یارى كلاسیكۆ تواناكانى ئیدیر میلیتاوى به‌رگریكارى یانه‌كه‌ى له ده‌ست ده‌دات.
ئیدێر میلیتاو له یارى هه‌ڵبژارده‌ى به‌ڕازیل به‌رانبه‌ر كۆڵۆمبیا له پاڵاوتنه‌كانى مۆندیال دووچارى پێكان هات.
ئێزگه‌ى كوبى ئیسپانى ئاشكراى ده‌كات كه میلتاو له ڕانى ڕاستیدا دووچارى پێكان هاتووه و پێكانه‌كه‌شى ئاسان نییه .
ئه‌و ئێزگه‌یه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه ئه‌و یاریزانه دوێنێ چوارشه‌ممه به‌شدارى ڕاهێنانه‌كانى به‌ڕازیلى نه‌كردووه بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى ئۆرۆگواى.
له كۆتایشدا ئه‌و ئێزگه‌یه ده‌ڵێت میلیتاو به فه‌رمى بۆ یارییه‌كه‌ى شاختار له خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى له ڕۆژى سێشه‌ممه‌ى داهاتوو ئاماده نابێت و به ئه‌گه‌رێكى زۆریش بۆ یاری كلاسیكۆى 24ى مانگ ناتوانێت ئاماده بێت .
AM:09:43:14/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 4264
جار خوێنراوه‌ته‌وه