به‌رشه‌لۆنه له‌گه‌ڵ یاریزانێكى ڕێككه‌وتووه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ى بەرشەلۆنەى ئیسپانى لەگەڵ پێدرى گۆنزالێسى ئه‌ستێره‌ى لاوى هێڵى ناوه‌ندى یانه‌كه‌ى ڕێککەوتووە لەسەر نوێکردنەوەى گرێبەستەکەیان تا 2026 و هەفتەى داهاتوو ڕادەگەیەنرێت.
له‌و باره‌یه‌وه ڕۆژنامەى سپۆرتى کەتەلۆنى بڵاویکردووەتەوە، یانەى بەرشەلۆنە گرێبەستى پێدری یاریزانى لاوى یانەکەى تا 2026 نوێدەکاتەوە لەگەڵ بژاردەى نوێکردنەوەى بۆ ساڵێکى تر.
سپۆرت ئاماژەى بەوەکردووە، لە نوێکردنەوەى گرێبەستەکەدا موچەى پێدرى بە ڕێژەیەکى زۆر زیاددەکرێت و مەرجى سزاى هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستەکەش نزیکەى 400 ملیۆن یۆرۆ دەبێت و هه‌فته‌ى داهاتووش گرێبه‌سته‌كه ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
AM:10:48:13/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 5656
جار خوێنراوه‌ته‌وه