‌مان یونایتد پێكانی ڤارانی ڕاگەیاند

وێستگە سپۆرت-

یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی پێكانی ڕافائیل ڤارانی فەڕەنسی وبەرگریكاری یانەكەی رادەگەیەنێت.

ڤاران لە یاری كۆتایی پاڵەوانێتی نەیشن لیگ بەرانبەر هەڵبژاردەی ئیسپانیا كەتوانیان نازناوەكە ببنوە لە خولەكی 41 یاریگابەجێهێشت پاش توشبونی بە پێكان لە ماسولەكەكانی ڕانیدا.

لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا یانەی مانچستەر یونایتد ئاشكرای كردووە كە ڤاران توشی پێكان بووە لە ماسولەكەكانی ڕانیدا لە یارییەكەی ئیسپانیا لەك ۆتایی نەیشن لیگ . 

هەر لە بەیاننامەكەدا شەیتانە سورەكان ئاشكرایان كردووە كە ئەو یاریزانە بۆ چەند هەفتەیەك لە یاریگاكان دادەبڕێت.

بەم پێیەش ئەو یاریزانە لە خولی یانە پاڵەوانەكان ناتوانێت بەرانبەر ئەتلەنتا ئامادە بێت و لە خولی ئینگلیزی بەرانبەر یانەكانی لیڤەرپوڵ و تۆتنهام ناتوانێت یاری بكات.


PM:11:24:12/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 2180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌