عێراق و ئیمارات یەكسان بوون
وێستگە سپۆرت-
هەڵبژاردەی عێراق جارێكی دیكە كەوتە داوای یەكسانبونەوە و لەگەڵ ئیمارات 2-2 یەكسان بوو .
لە یارییەكانی جەولەی چوارەمی پاڵاوتنی ئاسیا بۆ مۆندیال عێراق بووە میوانی ئیمارات یارییەكە 2-2 كۆتاییهات .
گۆڵەكانی عێراق ئەمیر عەماری بەهەڵە و ئەیمن حسێن لە خولەكەكانی 74 و 89 تۆماریان كرد ، دوو گۆڵەكەی ئیماراتیش كۆریا و عەلی مەخبوت لە خولەكی 33 و 93 تۆماریان كرد .
بەو ئەنجامە خاڵەكانی ئیمارات بووە سێ خاڵ و لە پلەی سێیەمدایە و عێراقیش بە هەمان ڕێژەی خاڵ و بە جیاوازی گۆڵ لە پلەی چوارەمدایە.
PM:11:16:12/10/2021
ئهم بابهته 1608
جار خوێنراوهتهوه