‌بەرشەلۆنە بۆ یاری كلاسیكۆ گورزێكی كوشندەی بەردەكەوێت

وێستگە سپۆرت-

یانەی بەرشەلۆنە لە تواناكانی حەوت یاریزانی بێ بەش دەبێت لە یاری كلاسیكۆ

یانەی بەرشەلۆنە لە 24ی ئەم مانگە و لە یاریگای كامنپۆ لە یەكەم كلاسیكۆی ئەم وەرز میوانداری یانەی ڕیاڵ مەدرید دەكات. 

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشكرای دەكات كە حەوت یاریزان مەترسی بەشدارینەكرنیان لەسەرە بۆ یاری كلاسیكۆ و ئەمەش گورزێكی كوشندەیە بۆ ڕۆناڵدۆ كومانی هۆڵندی و ڕاهێنەری یانەكەی.

ئاس ئاماژەبەوە دەكات كە هەریەكە لە پێدری وئاراوخۆ بەدڵنیایی ناتوانێت بۆ یاری كلاسیكۆ ئامادە ببن بەهۆی پێكانەوە. جگە لەو دوو یاریزانەش هەریەكە لە برایسوایت و باڵدی  و دێست ناتوانن ئامادەبن ، بەڵام سەبارەت بە سێرجیۆ ئەگوێرۆ ودیمبیلی ڕۆژنامەكە باس لەوە دەكات كە  یاریكردنی ئەم دوو یاریزانە لە دەستی ڕاهێنەردایە چونكە ڕاهێنانەكانیان بە تۆپ دەستپێكردۆتەوە.


PM:11:02:12/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 4536 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌