نیوكاسڵ چاوی لە بەرگریكارێكی بەرشەلۆنەیە
وێستگە سپۆرت-
یانەی نیوكاسڵی ئینگلیزی چاوی لە تواناكانی كلیمۆنت لینگلێتی فەڕەنسی و بەرگریكاری یانەی بەرشەلۆنەیە و دەیەوێت گرێبەستی لەگەڵ واژوو بكات.
نیوكاسڵ لە ئێستادا و پاش كڕینەوەی لە لایەن وەبەرهێنە سعودییەكانەوە بەیەكێك لە دەوڵەمەنترین یانەكانی ئینگلتەرا هەژمار دەكرێت و دەیەوێت پێكهاتەكەی پڕبكاتە لە یاریزانی باش.
ڕۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی و نزیكی یانەی بەرشەلۆنە ئاشكرای كردووە كە بەرپرسانی یانەی نیوكاسڵ دەیانەوێت لە گواستنەوەكانی ئەم زستانەدا گرێبەستێك پێشكەشی یانەی بەرشەلۆنە بكەن بۆ گواستنەوەی لینگلێتی فەڕەنسی .
سپۆرت باس لەوەش دەكات كە بەرشەلۆنە لاری نییە لە ڕۆشتنی لینگلێت ئەگەر هاتوو گرێبەستێكی ڕازیكەری بە دەست بگات.
PM:05:27:12/10/2021
ئهم بابهته 3860
جار خوێنراوهتهوه